گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 19/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
366
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (19/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • دۆخی ئاگادارکردنەوە لە ریاڵ مەدرید.
  • دۆڕانەکەی بەرامبەر بە قادش وایکردووە کۆبوونەوەیەک لە نێوان یاریزانان و زیدان پێش راهێنانەکانی دوێنێ ئەنجام بدرێت و راهێنەرەکە بەهۆی ئەنجامی یاریەکەوە کە ریاڵ مەدرید 1-0 دۆڕا، لەگەڵ یاریزانەکان قسەی کردووە.
  • لە کۆبوونەوەکە هەست و سۆز و کاردانەوە هەبووە، ئەمە ئەو شتە بووە کە لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا باسکراوە.
  • ریاڵ سۆسیداد 3-0 لە ریاڵ بیتس دەباتەوەو دێتە پێشەنگی لالیگا.
  • گاریس بەیڵ لەگەڵ یانەی تۆتنهام دەردەکەوێت کاتێک یانەکەی 3-0دژی وێستهام لە پێش بوو،بەڵام لە کۆتایدا یاریەکە 3-3 تەواو دەبێت.

ئاس:

  • سەرزەنشت دەکرێن.
  • مارسێلۆ، ئیسکۆ، دی یۆنگ و گریزمان رووبەڕووی رەخنە دەبنەوە لە بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید، ئەمەش لە هەفتەی گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان و یاری کلاسیکۆ.
  • لە هەفتەی شەشەمی لالیگا: بیلباو 2-0 لیڤانتی، ڤیاریاڵ 2-1 ڤالنسیا، هویسکا 2-2 ڤەلەد وەلید، ئەلاڤێس 0-2 ئیلچی، ریاڵ بیتس 0-3 ریاڵ سۆسیداد.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • کومان:” هەوڵ دەدەین لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ دیپای بکەین”.
  • هەروەها لەوانەیە ئەستێرەی هۆڵەندی فیناڵدۆم لەگەڵ دیپای پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی لینگلێت نوێ بکاتەوە، کە گرێبەستی ئەم یاریزانە لە ساڵی 2023 کۆتایی دێت.
  • یانەی ڤیاریاڵ 2-1 لە ڤالنسیا دەباتەوە و پارێخۆی ئەستێرەی پێشووی ڤالنسیا گۆڵ لە یانەکەی دەکات.
  • یانەی ریاڵ سۆسیداد لە ریاڵ بیتس دەباتەوەو دێتە پێشەنگی لالیگا.
  • گومانی بەشداریکردنی رامۆس هەیە بۆ یاری شاختار لە رۆژی چوارشەممە، بەڵام بۆ یاری کلاسیکۆی شەممە ئامادە دەبێت بەرامبەر بە بەرشەلۆنە.

سپۆرت:

  • “کومان هێرش دەکات”.
  • کومان دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانە گرێبەست لەگەڵ دیپای بکات و دەڵێت:” شتەکان بۆ من ناگەڕێتەوە، دۆخی دارایی یانەکە لە بازاڕدا بڕیار دەدات ئێمە ئەو یاریزانە بگوازینەوە”.
  • کومان رازییە لە ئاستی میسی و دەڵێت:” ئەو یاریزانێکی زیرەکە، هەرکات تۆپی پێبێت چێژ دەبەخشێت”.
  • لەوانەیە بۆ یاری شاختار پشوو بە رامۆس بدرێت و بۆ کلاسیکۆ ئامادە بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this