قەرزەکانی تورکیا لەسەر هەرێم چەندە؟

0
1509
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بە قەرزەکانی تورکیا لەسەر هەرێم دەکات و دەشڵێت: وەزیری دارایی هیچ بەڵێنێكی لەبارەی پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە 30 ڕۆژ جارێك پێنەداوین ئەگەریش بەغدا 320 ملیار دینارەكە نەنێرێت ئەوا ناچار دەبین لێبڕین لەمووچە زیاتربكەین.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەدوایین كۆبوونەوەی لیژنەكەمان لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم هیچ بەڵێنێكی نەدا كە بتوانرێت مووچەی فەرمانبەران لە 30 رۆژ جارێكدا دابەشبكرێت، هاوكات وەزیری دارایی باسی لەوەشكرد كە ئەگەر بەغدا 320 ملیارەكە نەنێرێت ناتوانین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مانگانە دابەشبكەین و ناچار دەبین بە لێبڕینی زیاتر موچە دابەشبكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد: لەبارەی ئەو قەرزەی كە حكومەتی هەرێم لە توركیای كردووە كە گوایە بڕی 500 ملیۆن دۆلارە بە وتەی وەزیری دارایی و  ئەو بڕە پارەیە قەرزی كۆنە لەسەر حكومەت دەبێت بدرێتەوە بە توركیا لە راپۆرتەكانی  كۆمپانیای (دیلۆیت)دا كۆی قەرزەكە و شێوازی گەرانەوەی بۆ حكومەتی توركیا ڕوونكراوەتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان باسی لەوەشكرد: هەر لە كۆبوونەوەكەماندا لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووریی ئەوەشی پیڕاگەیاندوین كە هەرچەندە بەغدا بەڵێنی ئەوەی پێداوین كە تا كۆتایی ئەمساڵ پابەند بێت بە ناردنی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بەڵام لە ئەگەری نەناردنی پارەكەی بەغدا ناچاردەبین بەگوێرەی ئەو داهاتەی كە لەبەردەستدا هەیە مووچە دابەشبكەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this