بەمنزیکانە بڕیاری نوێ لەبارەی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت

0
1309

SNNـ بڕیار محەمەد

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەبچێت و لە کۆبوونەوەکەدا بریار لەسەر شێوازی خوێندنی خوێندنگاکان و زانکۆ و پەیمانگاکان بدرێت .

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بریارە رۆژی یەکی مانگی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی فراوان بە بەشداری سەرجەم پارێزگار و وەزیری تەندروستی و وەزیری خوێندنی باڵا و پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامبدرێت بۆ دانانی بەرنامە و رێکاری نوێ، هەروەها چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرچاوەکە وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن یان وەستانی پرۆسەی خوێندن دەدرێت، هەروەها هەردوو وەزارەتی  پەروەردە و خوێندنی باڵا پلانی وەزارەتەکەیان بۆ لیژنەکە دەخەنە ڕوو، چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین بێت و تەنیا بۆ تاقیکردنەوەکان خوێندکاران بچنە هۆڵەکانی خوێندن.

ئەمە لەکاتێکدایە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین پرۆسەی خوێندن دەستیپێنەکردووە و مامۆستایان دژی پێنەدانی مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا بایکۆت دەکەن، یەکێتی مامۆستایان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە سلێمانی داوای دەستپێکردنەوەی دەوام دەکەن و ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیش داوای درێژەپێدانی بایکۆت دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this