پیانیچ لە رووی جەستەییەوە ئامادە نیە

0
160
میرالیم پیانیچ

SNN Sport

ئەمڕۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی نوێترین هەواڵی لەسەر پیانیچی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە بڵاوکردووەتەوەو ئامادەنەبوونی ئەو یاریزانەی لە جەستەیەکی باش و بەهێز دووپاتکردووەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە کە هەواڵەکەی بە تایبەت دەستکەوتووە، ناوخۆی یانەکە سەرسامبوون کە دۆخی جەستەیی پیانیچ زۆر لاواز و خراپە، کە لە ئێستادا ئەم یاریزانە پێیدا تێدەپەڕێت بە کەڵکی یاریکردن نایەت.

هەروەها ئەم یاریزانە  ناتوانێت لەگەڵ هاوڕێکانی راهێنان بکات و بەو قۆناغانەی مەشقکردن تێپەڕێت کە ئەوان پێیدا تێدەپەڕن و دوو هەنگاو لە دوای ئەوانەوەیە.

پیانیچ بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ و تا ساڵی 2024 پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە دەکات و هەمان ئەو مووچە وەردەگرێت کە پێشتر لە یانەی یۆڤانتۆس وەریگرتووە کە بڕەکەی 7.5 ملیۆن یۆرۆیە.

سبەی سێشەممە، لە یەکەم دەرکەوتنیدا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ  رووبەڕووی فیرنس ڤارۆس دەبێتەوە و یاریەکە لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this