رووسیا و چین دەتوانن دووبارە چەک بە ئێران بفرۆشنەوە

0
455

SNN

عماد ئه‌بشانس شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی ئێرانی رایگەیاند: كۆتایهاتنی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی چه‌كفرۆشتن له‌سه‌ر ئێران، به‌ سه‌ركه‌وتنی تاران هه‌ژمار ده‌كرێت و له‌مڕۆوه‌ ده‌رگا بۆ ئێران ده‌كرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ چین و رووسیا مامه‌ڵه‌ی چه‌ك بكات.

كۆتایهاتنی ئه‌و واده‌یه‌ به‌ مانای سه‌ركه‌وتنی ئێران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دێت، له‌ به‌رامبه‌ر خۆسه‌پێنی ئه‌مه‌ریكا و ئێستا واشنتن ته‌نیا ماوه‌ته‌وه‌ له‌و بڕیار و هه‌ڵوێستانه‌ی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یانگرێته‌به‌ر، به‌ گوێره‌ی بڕیاری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی بازرگانی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران، له‌مه‌ودوا كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌توانێت هه‌موو جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كڕینی چه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان بكات و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی پێشووش بخاته‌وه‌ كار، كه‌ له‌ نێوان ئێران و وڵاتان واژووكراوون له‌ بواری بازرگانیكردن به‌ چه‌كه‌وه‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this