ناسەقامگیری سیاسی و ئابووری لە عێراق پاشەکشەی بە دینار کردووە

0
215

SNN- بڕیار محەمەد

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق بەرزبووەوە و نزمرین نرخی لەماوەی چەند مانگی رابردوودا تۆمار کرا. ئەمڕۆ  نرخی هەر دۆلارێکی ئەمەریکا بە 500 و 124 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

محەمەد حوسێن سەرۆکی ئەنجومەنی دۆلارفرۆشانی هەولێر بەSNN ی راگەیاند: ئەمڕۆ  نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە 124.500 هەزار دینارى عێراقییە له‌ بازاڕه‌كانى هەرێم دەفرۆشرێت و به‌ 125 هه‌زار دینارى عێراقى دەیكڕین”.

وتیشی: “ئێمه‌ وه‌ك ئەنجومەن پێشبینی ده‌كه‌ین نرخی دۆلار له‌و ئاسته‌دا بێت و كه‌مێك به‌رزتریش ببێته‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك، کە ئەوانیش بێ متمانه‌یی خه‌ڵك به‌رانبه‌ر دینار و ترسی خه‌ڵك له كێشه‌ی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌ گشتی”.

وتیشی: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هاوکات دابەزینی نرخی نەوت و داهاتەکەی بە هۆکارێکی دیکە دەزانین، چونکە دۆلار لە دەستی حکومەتدا کەمدەبێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this