پرۆژەیەک بۆ لەئەستۆگرتنی باڵندەی کۆتر له‌ هه‌ولێر راگه‌یه‌نرا

0
146
له‌ ئه‌ستۆگرتنى باڵنده‌ى كۆتر له‌ هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN

SNN ـ بڕیار محەمەد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پرۆژەی هاوبەشی نێوان رێکخراوەکانی ژینگە و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پارکەکان بۆ لە ئەستۆگرتنی باڵندەی کۆتر لەنێو پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر به‌ ئاماده‌بوونى فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر راگه‌یه‌نرا.

بەختیار  خالید، سەرۆکی رێکخراوی  داکۆکیکردن لە مافی ئاژه‌ڵان  بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ پرۆژەیەکی هاوبەشمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پارکەکان  بۆ پاراستنی و لەئەستۆگرتنی باڵندەی کۆتر لەنێو پارکی شانەدەر راگه‌یاند”.

وتیشى: “پرۆژەکە بریتیە لە پاراستنی ئەو باڵندانە لە سەرما و گەرما و پێدانی خواردنی جۆراوجۆر،  لە ئێستادا پرۆژەکەمان زیاتر لە 300 کۆتری لەخۆگرتووە و رۆژانەش ئامارەکە زیاتر دەبێت”.

سەرۆکی رێکخراوی  داکۆکیکردن لە مافی ئاژه‌ڵان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هیوادارین لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەولێر هاوکار و پاڵپشتمان بن بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بتوانین پرۆژەکەمان فروانتر ببێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this