بۆ رێگرتن لە پەنابەران یۆنان بەنیازە دیوارێکی سنووریی لەگەڵ تورکیا دروستبکات

وێنەیەکی گریمانەیی دیوارەکە
SNN
بۆ رێگرتن لە هەر کەسێک بیەوێت بچێتە وڵاتەکەی لەڕێگەی تورکیاوە، حکومەتی یۆنان رایگەیاند “پلانی بنیاتنانی دیوارێکی گەورەی لە بەری باکوورەوە لەگەڵ تورکیا لەسەر سنوور کۆتایی پێهێناوە”.
ستيليوس بيتساس وتەبێژی حکومەتی یۆنان ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “کۆتایی مانگی نیسانی داهاتوو بە بڕی 74 ملیۆن دۆلار کۆتایی بە دیوارێکی 26 کیلۆمەتریی دەهێنین لەسەر سنوور بۆ رێگرتن لە هاتنە ناوەوەی خەڵکی قاچاخ لە تورکیاوە”.
سەرەتای ئەمساڵ پاش ئەوەی تورکیا رایگەیاند کە چیتر ناتوانێت رێ لە پەنابەران بگرێت کە بچنە یۆنان، رووبەڕووبوونەوەی توند لەسەر سنوور لەنێوان پەنابەران و پۆلیسی یۆنان روویدا.
نزیکەی 4 کۆمپانیا ئەرکی دروستکردنی دیوارەکەیان پێ سپێردراوە، کە دەکەوێتە سەر سنووری ئاویی رووباری ئیفرۆس.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناڤالی “پوتین هۆکاری ژەهر خواردنم بوو”
2020-10-01 -
هەولێر “تەرمی گەنجێک بەکوژاری دۆزرایەوە”
2020-07-18
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17