ڤیدیۆ:گۆستاڤۆ هێنرێكی له سەر لە دەستدانی‌ گونێکی روونکردنەوە دەدات

0
394
گۆستاڤۆ هێنریکی

SNN Sport

پێكانێكی ده‌گمه‌ن  له‌‌ یاریگاكانی تۆپی پێی به‌رازیل روویدا ، له‌و یاریه‌ی تیایدا كۆرنشیانز میوانداری  فلامینگۆی كرد ، به‌رگریكاری تیپی میوان (گۆستاڤۆ هینریكی )تووشی لێدان هات له‌ گونیدا و نه‌یتوانی یاریه‌كه‌ ته‌واو بكات .

له‌ خولی به‌رازیلی ، كۆرنشیانز  میوانداری یانەی فلامینگۆی كرد له‌ یاریگای خۆی و تیپی میوان به‌ ئه‌نجامی 5-1 براوە بوو، به‌ڵام ئه‌و رووداوه‌ی كه‌ یاریه‌كه‌ی جیاكرده‌وه‌ ، بردنه‌وه‌ی جیاوازی فلامینگۆ نه‌بوو ، به‌ڵكو پێكانی به‌رگریكار ( گۆستاڤۆ هێنریكی )ی بوو ،پاش 39 خوله‌ك له‌ یاریه‌كه‌ و پاش پێكانی له‌ هه‌ردوو گونیدا ، گۆستاڤۆ هێنرێكی نه‌یتوانی یاریه‌كه‌ ته‌واو بكات ، گابرێل نوگا هاتە شوێنی ،  بەڵام به‌دی كرا كه‌ هێنریكی نه‌یتوانی جله‌وی فرمێسكه‌كانی بگرێت پاش جێهێشتنی یاریه‌كه‌و تووشی خوێنبەربوون بوو لە گوونیدا.

ورده‌كاری ورد له‌به‌یاننامه‌كه‌ی فلامینگۆ ده‌خرێته‌ روو یانەکە  دووپاتی کردەوە پشکنینی ورد بۆ ئه‌و به‌رگریكاره‌ ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ ئه‌مڕۆ جێبه‌جێده‌كرێت و چاره‌سه‌ر له‌ ئه‌كامی ئه‌و رووداوە ده‌ستپێده‌كات ،ئەگه‌ر پێكانێكی  ئاسایی بێت ، ره‌نگه‌ بە پشوودان چارەسەر ببێت،بەڵام ئەگه‌ر پێكان هه‌بێت و سه‌لامه‌تی گونه‌كانی زیانیان به‌ركه‌وتبێت ، ده‌بێت چاره‌سه‌ری نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بدرێت  له‌ هه‌ندێک پێكانی مەترسیداردا ، ره‌نگه‌ پێویست بكات به‌شێك یاخود ته‌واوی گونه‌كه‌ لاببرێت.

له‌ لای خویه‌وه‌  ئه‌و یاریزانه‌ له‌ پۆستێكیدا وتی:” به‌یانیتان باش، سوپاسی سه‌رجه‌م نامه‌ی پاڵپشتی دەکەم و ده‌ڵێم به‌ كرداری من چاك ده‌بمه‌وه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ نزیكترین كاتدا بۆ یارمه‌تیدانی فلامینگۆ !!!! سوپاس بۆ هه‌مووتان.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this