گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 20/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
702
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (20/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • گەڕانەوەی گەورە.
  • بەرشەلۆنەو کومانی نوێ ئامادەن بۆ یەکەم یاری خولی یانە پاڵەوانەکان،ئەمەش لە پێناو سڕینەوەی ئەنجامە خراپەکانی ساڵانی رابردوو.
  • کومانی راهێنەر رایدەگەیەنێت بۆسکێتس و گریزمان لە سەرەتاوە یاری دەکەن.
  • سڤییا یەکەم یاری خۆی دژی چێڵسی لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات.

سپۆرت:

  • خولی یانە پاڵەوانەکان گەڕایەوە.
  • بەرشەلۆنە ئەمشەو پیۆگرافیای لە خولە ئەوروپییەکان دەردەکەوێت و بە ئامانجی سڕینەوەی ئەنجامی 8-2 بەرامبەر بە بایرن میونخ یاری دەکات.
  • کومان متمانەی بە توانای یانەکەی هەیە، بۆ پێشکەشکردنی ئاستی زیاتر،ئەمەش بەهۆی ئاستی میسی و دەڵێت:” ئەو دڵخۆشە لە یارییەکانی داهاتوو گۆڵ دەکات”.
  • یانەی سڤییا لە یاریگای ستامپفۆرد بریدج هێرش بەرامبەر بە چێڵسی دەکات.
  • هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و مانچستەریونایتد رووبەڕوو دەبنەوەو کێبڕکێی ئەستێرەکانی پاریس دەبێت لەو یارییە.
  • ریاڵ مەدرید پێکانی ئۆدیگارد رادەگەیەنێت و ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.

مارکا:

  • سێرجی رامۆس بەرەو پێشەوە دەڕوات.
  • ئەو دەیەوێت بوونی هەبێت لە یاری بەرامبەر بە شاختار.
  • کاپتنەکە تووشی ئازار بووە لە ئەژنۆیدا،بەڵام هیوای هەیە ئامادە بێت و چاوەڕوانی کاردانەوەی یانەکەی دەکات بۆ ئامادەبوونی لە یەکەم یاری لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان.

ئاس:

  • خولی یانە پاڵەوانەکان و زۆرترین زەحمەتی.
  • یانەکانی بەرشەلۆنەو سڤییا لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە فرینسڤارۆش و چێلسی یاری دەکەن.
  • تیپەکەی لۆپتیگی بە ورەیەکی بەرزەوەو بە بێ ئامادەبوونی بەرگریکاری سەرەکەی جولیس کوندی یاری دەکات.
  • رۆناڵد کومانیش پشت بە تواناکانی ئاستی میسی دەبەستێت و رایدەگەیەنێت” لەوانەیە بە باشترین ئاستیەوە دەربکەوێت”.
  • زیدان ئامادەکاری بۆ دووبارە گەڕانەوەی هێزو توانای دەکاتەوە.
  • مێندی، ڤاڵڤێردی و کاسێمێرۆی کردووەتە ئامانج بۆ ئەوەی لە یاری بەرامبەر بە شاختار یاری بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this