ئه‌ستێره‌یه‌كی بایرن میونخ بۆ 2 یاری رادەگیرێت

0
97
تۆلیسۆ

SNN Sport

یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند كه‌  یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا سزای راگرتنی بۆ 2 یاری  بەرامبەر بە ئه‌ستێرە فه‌ره‌نسیه‌كه‌ی تۆلیسۆ سه‌پاندووە، ئەمەش پاش کرانەدەرەوەی له‌ یاری بەرامبەر بە  ئه‌رمینیا بیلفێڵد له‌ بۆندسلیگادا.

تۆلیسۆ  له‌ میانه‌ی بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی  له‌ به‌رامبه‌ر بیلفێڵد به‌ ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ كارتی سووری وه‌رگرت ، بەوهۆیەوە بۆ ماوەی 2 یاری راده‌گیرێت ئەمەش به‌ده‌ر له‌ یارییه‌كانی  خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه‌ یانه‌ باڤاریه‌كه‌ رووبه‌ڕووی ئا‌تلەتیكۆمه‌درید ده‌بێته‌وه‌.

تۆلیسۆ له‌ دوو یاری بایرن میونخ له‌ بۆندسلیگا دا لە رۆژی 24ی ئه‌م مانگه‌ به‌رامبه‌ر فرانكفۆرت و 31 هه‌مان مانگ  له‌  به‌رمبه‌ر كۆلن ئاماده‌ نابێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this