گۆڵپارێزی ئێڤه‌رتۆن هه‌رەشه‌ی كوشتنی پێده‌گات

0
467
ڤان دایک و پیگفۆرد

SNN Sport

رۆژنامه‌ی (دەیلی ستار )ی بەریتانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ جۆردن پیكفۆرد گۆڵپارێزی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن هه‌رەشه‌ی كوشتنی پێگه‌یشتووە ،ئەمەش پاش ئه‌و جوڵه‌ تونده‌ی له‌ به‌رامبه‌ر  ڤیرگل ڤان دایكی هۆڵه‌ندی و به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ئه‌نجامیدا و بەوهۆیەوە بووه‌ هۆی  پێكانی ڤان دایك به ‌پچران له‌ به‌سته‌رەی قاچی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ ، هه‌روه‌ها ریچارلسۆنی هاوڕێی پیكفۆرد رووبه‌ڕووی هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ بووه‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ دەڵێت:”پۆلیسی مێرسیساید ده‌ستی كردووە به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌یسه‌ له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی یاریه‌كه‌ كه‌ تێیدا لیڤه‌رپوڵ و ئیڤه‌رتۆن رووبەڕووی یەکبوونەوەو یاریەکە به‌ یه‌كسانبوونیان به‌دوو گۆڵ كۆتاییهات.

وته‌بێژی پۆلیس وتی:” له‌ ئێستادا لێكۆڵێنه‌وه‌ ده‌كه‌ین له‌ ژماره‌یه‌ك ( تویت ) كه‌ هێرش ده‌كاته‌ سەر دوو یاریزانی ئێڤه‌رتۆن ، ئه‌و زمانه‌ی له‌ تویته‌ر به‌كاردێت مایه‌ی ره‌زامه‌ندی نیه‌”.

هەروەها یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلیزیش دەیەوێت لێکۆڵینەوە لەو لێدانەی پیکفۆرد بکات و  ئەو تۆمەتبار بێت سزا دەدرێت.

یانەی لیڤەرپوڵ لە 5 هەفتە 10 خاڵی کۆکردووەتەوەو لە پلەی سێیەم دەبینرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this