“به‌و دۆخه‌ سیاسى و ئابوورییه‌ى ئێستا له‌ عێراق هه‌یه‌ مه‌حاڵه‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت”

0
119
هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
هه‌رچه‌نده‌ سەرۆكوەزیرانی عێراق 6ى حوزه‌یرانى 2020ى وەك وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریكردووە، بەڵام ناوبەناو باس لە دواخستنی ئەو هەڵبژاردنە دەكرێت، ئەندامێكی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش ده‌ڵێت: “به‌و دۆخه‌ سیاسى و ئابوورییه‌ى ئێستا له‌ عێراق هه‌یه‌ مه‌حاڵه‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت”.

سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەربە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی كە تا ئێستا لەلایەن حكومەتی عێراق و دامودەزگا فەرمییەكانەوە هیچ نووسراوێك نەگەیشتووەتە كۆمسیۆنەكەمان سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە 6ى حوزه‌یرانى 2021 دیاریكراوە، بەڵام بەم دۆخە سیاسی و ئابوورییەی ئێستا عێراقی پیادا تێدەپەڕێت ئەنجامدانی هەڵبژاردن كارێكی مەحاڵ دەبێت”.

وتیشى: “تائێستا پەرلەمان نەیتوانیووە هەموو بڕگەكانی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان تێپەڕێنێت و ببێتە یاسایەكی كارا، لەگەڵ ئەوەشدا كوتلە سیاسییەكان ناكۆكن لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی بازنەكانی هەڵبژاردن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی هەڵبژاردن پێویستی بە دابینكردنی بڕە بودجەیەكی باش هەیە، هاوكات حكومەت باس لە دابینكردنی بڕی سێ‌ ملیار و 500 ملیۆن دینار دەكات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەك نەخراوەتە سەر حسابی كۆمسیۆن”.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەربە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر هەموو گرفتەكانی كۆمسیۆن چارەسەر بكرێن و یاساكانيش پەسەند بكرێن ئەوا ئێمە بەلایەنی كەم ماوەی شەش مانگمان پێویست دەبێت بۆ خۆئامادەكردن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، بەڵام ئەم دۆخە ئابووری و سیاسه‌تی كە لە عێراق دەگوزەرێت ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لەو وادەیەی كە دیاریكراوە كردووەتە كارێكی مەحاڵه‌”.

وتەكانی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەكاتێكدا كە بەها ئەعرەجی، سەركردەی دیاری عێراق و جێگری سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق ئەوەی راگەیاندبوو كە هەڵبژاردنەكانی عێراق لەوادەی دیاركراوی خۆیاندا بەڕێوەناچن و دوادەكەوێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this