لە خولی عێراقی هاندەری هەر یانەیەک بێتە یاریگاوە بە دۆڕاو دادەنرێت

0
107
دیمەنێکی هاندەران لە خولی عێراقی

SNN Sport- حێسن کەرکوکی

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ ده‌سته‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌  له‌ بڕیارێك ده‌كات کە ئه‌و تیپه‌ به‌ دۆڕاو ئه‌ژمار بکرێت له‌ ئه‌گه‌ری هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی هاندەرانی بۆ ناو یاریگا بۆ بینینی تیپه‌كه‌  له‌ ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی عێراق.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی:” ده‌سته‌کە به‌ نیازه‌ بڕیاره‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان په‌یڕه‌و بكات كه‌ راسپارده‌ی كردبوو به‌ رێدان به‌ ده‌ستپێكردنی ركابه‌رییه‌كانی تۆپی پێ به ‌مه‌رجێك یارییه‌كان به‌ بێ جه‌ماوه‌ر ئه‌نجام بدرێن و تیپه‌كان كار بكه‌ن به‌ راسپارده‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ریه‌كنه‌كه‌وتن له‌ میانه‌ی یارییه‌كان”.

هه‌روه‌ها وتی:” ده‌سته‌كه‌ ترسی هه‌یه‌ له‌ جه‌ماوه‌ری پارێزگاكان و به‌تایبه‌تی له‌و یاریگایانه‌ی بنه‌مای ئاسایشی و سه‌لامه‌تی تێدا نیه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی یاریگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌ له‌م دواییانه‌دا جێبه‌جێكراون”.

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌  خولی نایابی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 25ی ئه‌م مانگه‌ی بۆ دیاریكراوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی و له‌ هه‌مان رۆژدا لوتكەی هەفتەکە  ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ زه‌ورا و شوڕته‌ كۆ ده‌كاته‌وه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this