پەرلەمانتارێكی عێراق: حكومەتی هەرێم دانیپێداناوە كە گیریخواردووە بەدەست مەلەفی نەوتەوە

0
711

SNN-عەلی حەمە سەعید

توركیا فشاری لەسەر حكومەتی هەرێم دروستكردووە بۆ دانانەوەی ( ئاشتی هەورامی ) بە وەزیری نەوت، حكومەتی عێراقیش بەوە ڕازی نییە و داوای دانانی وەزیرێكی پرۆفیشناڵ دەكات، پەرلەمانتارێكی عێراقیش دەڵێت دەبێت حكومەتی هەرێم خۆی وەزیر دیاریبکات نەك بەگوێی وڵاتانی تر بكات بۆ دانانی وەزیر.

د. ڕێبوار كەریم، ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە SNNی راگەیاند: بۆ حكومەتی هەرێم زۆر گرنگە كە بیر لە دانانی كەسێكی پرۆفیشناڵ و شارەزا لە بواری نەوت و وزە و سامانە سروشتیەكان بكاتەوە وەك وەزیری سامانە سروشتیەكان، بەجۆرێك وەزیرێك دابنێت كە ئامادەی گفتوگۆبێت لەگەڵ عێراق و ئەوە بزانێت كە بە بێ‌ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ عێراق گرفتەداراییەكانی هەرێم چارەسەر ناكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەتی هەرێم بۆ خۆی دانی بەوەداناوە كە مەلەفی نەوتی هەرێم مەلەفێكی شەفاف نییە و گیری بەدەستییەوە خواردووە، بۆیە دەبێت كەسێك بكرێتە وەزیر كە توانای چارەسەركردنی ئەو گیرخواردنەی مەلەفی نەوتی هەرێمی هەبێت، ئەگەر ئەمانە كران و كەسێكی شارەزا دانرا ئەوا دەتواندرێت زۆر بەئاسانی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغداش چارەسەر بكرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، نابێت حكومەتی هەرێم لەژێر فشاری هیچ وڵاتێك وەزیری سامانە سروشتییەكان دابنێت، چونكە ئەگەر لە ژێر فشاری هەروڵاتێك ئەو وەزیرە دابنێت ئەوا بەو ئاراستەیە كاردەكات كە لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتەیە.

وتەكانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیێراق لە كاتێكدایە كە بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN حكومەتی توركیا فشارەكانی بۆسەر حكومەتی هەرێم چڕكردووەتەوە بە دانانەوەی ( ئاشتی هەورامی ) وەك وەزیری سامانە سروشتییەكان، لە بەرامبەریشدا حكومەتی عێراق بەم بابەتە ڕازی نییە و داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە كەسێك دابنێت كە شارەزا و پسپۆڕی تەواوی لە بواری نەوت و سامانە سروشتییەكاندا هەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this