وەزارەتی کشتوکاڵ: بەمنزیکانە نرخی هێلکە کەمدەکاتەوە

0
391

SNNـ بڕیار محەمەد

وتەبێژی وەزارەتی  کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کێشەی گرانبوونی نرخی هێلکە کاتییە و لەداهاتووێکی نزیکدا چارەسەر دەبێت، بۆیە وا لەناکاو کێشەکە سەری هەڵداوە، چونکە هاوردەکردنی هێلکە لە دەرەوەی وڵات قەدەغەکراوە.

حوسێن حەمەکەریم وتەبێژی وەزارەتی  کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند :کێشەی گرانبوونی هێلکە کاتییە و لە داهاتووێکی نزیک چارەسەر دەبێت وئەو کێڵگانەی ئێستاش لە هەرێم کوردستان هێلکە بەرهەم دەهێنن خواستی هاووڵاتیانی کوردستان پرناکاتەوە .

وتیشی، هۆکارەکانی گرانبوونی هێلکە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە وەرزی سەرما نزیکبووەتەوە و خواست لەسەر بەرهەمی هێلکە زیادیکردوە وهۆکارێکی دیکەش ئەوەیە ماوەی ساڵێکە بەبڕیارێکی حکومەتی عێراق هێنانی هێلکە بەهەموو شێوەیەک راگیراوە، بەشێک لە پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەش بەهۆی ئەو دۆخەی سەختە ئابووریەی هەیە کارەکانیان راگرتووە.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی  بازرگانی هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە نزیکەی 900 ملیۆن هێلکەیە، ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو تەنیا 231 ملیۆن هێلکە لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی ناوخۆ بەرهەمهاتووە، هەرێمی کوردستان ناچاربووە زیاتر لە 600 ملیۆن هێلکە هاوردە بکات، نزیکەی 52 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی هێلکە چووەتە بازاڕەکانی دەرەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this