“ئەگەر محەمەد شێخ وەهاب وڵاتی جێهێشتووە بەڕێگەی نایاسایی بووە”

0
740

SNN-هەڵکەوت سەروەت

ئازاد محەمەدئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند: محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە و لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە فەرمانەکەمان بۆ ناردووە.

سەرۆکی ئەنجومەنەکە دەربارەی هەواڵی جێهێشتنی وڵات لەلایەن ئەو ئەندامەی ئەنجومەن و ڕۆیشتنی بۆ تورکیا، بێ ئاگایی خۆی نیشاندا و وتیشی: گەر ئەو ئەندامە وڵاتی جێهێشتبێت ئەوا  بەڕێگەی یاسایی نەبووە و پێشتر هەموو دەروازە سنوورییەکان ئاگادارکراونەتەوە لە ڕێگریکردن لە دەرچونی بۆ دەرەوەی وڵات و دەستگیرکردنی.

ناوبراو لەدرێژەی وتەکانیدا بۆ SNN دووپاتیکردەوە ڕاستی ئەو هەواڵە دەمانگەیەنێتە ئەو بڕیارەی بە ڕێکاری یاسایی پارێزبەندی لەسەر ئەو ئەندامە هەڵبگیرێت و دواتر مافی ئەندامێتی لە ئەنجومەنەکە لێوەربگیرێتەوە.

SNN نوسراوی دادگای دەستکەوتووە لەسەر فەرمانی دەستگیرکردنی ئەندامەکەی فراکسیۆنی گۆڕان لەلایەن دادگای قۆرەتووەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this