له‌ جامی عێراق گازی باكوور به‌ربه‌ستی ته‌رمی تێده‌په‌ڕێنێت

0
72
دیمەنێک لە یاریەکە

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی  قۆناغی یه‌كه‌می  پاڵه‌وانێتی  تۆپی پێی جامی عێراق  ، ،ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 20-10-2020)، له‌ یاریگای خۆی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی گازی باكوور میوانداری یانه‌ی ته‌رمیه‌ی شاری موسڵی  كردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 2-1 لێبباتەوە.

له‌ یاریه‌كه‌دا یانه‌ی گازی باكوور توانی ئاستێكی باشتر  له‌ تیپی میوان پێشكه‌ش بكات و توانی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر  به‌ گۆڵێك  یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌.

گۆڵه‌كانی یانه‌ی گازی باكوور یاریزانان  جەبار نەشئه‌ت و عه‌بدولره‌حمان ئیسماعیل تۆماریان كرد.

سه‌باره‌ت به‌ یاریه‌كه‌ و تیپه‌كه‌یان ، ته‌یموور محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی گازی باكوور وتی:” وه‌كو ئەنجام ده‌ستپێكێكی باشه‌ بۆ تیپه‌كه‌مان ، به‌ تایبه‌تی كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م  یاری فه‌رمییه‌ تیپه‌كه‌مان ئه‌نجامی ده‌دات “.

وتیشی:” یاریه‌كه‌ وێنەیه‌كی باشمان پێده‌به‌خشێت  له‌ سه‌ر پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان ، به‌كەم و كورتییه‌كانیشییەوە، به‌ هیوای بتوانن له‌ ئاینده‌دا چاره‌سه‌ری بكه‌ین “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this