باخچەکانى سلێمانى چاوەڕوانى حکومەتن بۆ ئەوەی لە وشکبوونەوە پارێزراوبن

0
207

هەوراز ئەحمەد-snn

بەڕێوبەرى باخچەکانى سلێمانی دەڵێت: “کێشە و قەیران تەنگى بە باخەوان و کرێکارەکان هەڵچنیەوە بەڵام ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەى لە وەرزى گەرما درەختەکان لە وشکبوونەوە بپارێزین”.

کامەران ساڵح، بەڕێوبەرى باخچەکانى سلێمانی بە SNNى ڕاگەیاند: “لە کاتى کەرەنتینە و قەدەغەى هاتوچۆشدا لە فەرمانگەى ئێمە دەوام و کار کردن ڕانەگیراوە لە پێناو خزمەتکردنى باخچە و سەوزاییەکانى ناوشاردا بە بەردەوامى  زیاتر لە 580 باخەوان و کرێکار سەرقاڵى بژار و ئاودان و سەرپەرشتى کردنى باخچەکان بوون”.

وتیشى: “ئامادەکاریمان کردوە بۆ ئەوەى لە وەرزى هاویندا باخچە و پارکەکان لە وشکبوونەوە بپارێزین، سەرجەم تانکەر و بلوارەکانمان ئامادەن بۆ ئاودان و داواشمان لە سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى کردوە کە ئەو تەندەرەى بۆ گرتنى تانکەر بۆ ئاودان هەرچۆنیەک بووە لە ڕێگاى وەزارەتەوە کارى تێدا بکرێت بۆ ئەوەى لە کاتى خۆیدا ئاو بگاتە دار و درەختەکان”.

ئاماژەى بەوەش کرد: “لە 1ى حوزەیرانەوە دەست بە ئاودان دەکەین، ڕاستە کێشەى دارایى هەیە، مەترسى کەمى بودجە هەیە، بەڵام ئێمە چاوەڕوان دەکەین ئەو بودجەى داوامان کردوە بۆمان خەرج بکەن”.

رێژەى سەوزایى لە شارى سلێمانى ستانداردى جیهانى تێپەڕاندوە بە جۆرێک زیاتر لە سێ ملیۆن درەختى تێدا روێندراوە و 564 باخچەش ڕێژەى لە 11ى سەوزایى شارى سلێمانى پێکدەهێنن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this