كچه‌ یاریزانانی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی گازی باكوور ده‌كه‌ن

0
80
یاریزانە نوێیەکان لەگەڵ راهێنەر

حسێن كه‌ركوكی -SNN Sport

یانه‌ی گازی باكوور گرێبه‌ستی  له‌گەڵ ژماره‌یه‌ك له‌ كچە یاریزانان ئه‌نجامدا ، له‌ پێناو نوێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی گازی  باكوور  له‌  ركابەرییه‌كانی خولی خانمانی عێراق.

وریا جه‌لال سه‌رۆكی یانه‌ی گازی باكوور له‌ لێدوانێكیدا بۆ (SNN Sport) سه‌باره‌ت به‌ گریبه‌سته‌كانیان وتی:” له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانمان بۆ پێكهێنانی تیپێكی به‌هێز له‌ ركابه‌رییه‌كانی خولی خانمانی عێراق ، گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ كچه‌ یاریزانان ئه‌نجامداوه‌ ،دیاریكردنی كچه‌ یاریزانه‌كان به‌ سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ر كاپتن مه‌زن محه‌مه‌د بووە و كچانی شاره‌كانی  سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكن و خاوه‌ن ئه‌زمونێكی باشن”.

سه‌رۆكی یانه‌ی گازی باكوور وتیشی:” ژماره‌ی ئه‌و كچانه‌ی گرێبه‌ستمان  له‌گه‌ڵیان ئه‌نجامداوه‌ كچه‌ یاریزانن كه‌ پێكهاتوون له‌ (حه‌لیمه‌ جه‌لیل،خه‌ڵات ئه‌سعه‌د ، سارعه‌بدوڵلا ،سیبڵ شكر ،شانۆ محه‌مه‌د،شنگار، غالیب ، شۆخان نوره‌دین ، شیلان عه‌بدوڵلا ،نیان مه‌زن ، هێدی خان مه‌جید ، ئاواز یونس ،سه‌جا كه‌مال ).

وریا جه‌لال له‌ كۆتاییدا وتی:” هیوادارین به‌م پێكهاته‌یه‌ بتوانین ركابه‌رێكی به‌هێزین  له‌ خولی خانمانی عێراق “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this