گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و توركیا دەستیان پێكردەوە

0
163

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشكرایكرد ئەمشەو یەكەم گەشتی ئاسمانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و توركیا ئەنجامدرا ئەوەش دوای بڕیارێكی حكومەتی توركیا بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و عێراق.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا توركیا ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان هەڵپەساردبوو، هاوكات هەفتەی ڕابردووش بڕیاردرا بە دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان، ئەمشەو یەكەم گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و شاری ئیستەنبوڵی توركیا بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمە یەكەم گەشتی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و توركیایە ئەنجام بدرێت لە دوای بڕیاری حكومەتی توركیا بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆیە چاوەڕوانین لە ڕۆژانی داهاتوو بە پێی خشتەیەك كاتی ئەنجامدانی گەشتی دیكەی هاوشێوەی ئەم گەشتەی ئەمشەو لە خشتەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تۆمار بكرێت.

بە گوێرەی بڕیارەكەی حكومەتی توركیا، كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكان لە هەفتەیەکدا دەتوانن حەوت گەشت بۆ عێراق ئەنجام بدەن بەجۆرێك چوار گەشت بۆ فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر و سێ‌ گەشتیش بۆ فڕۆكەخانەكانی دیكەی عێراق دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this