گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 21/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
259
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (21/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • برسێتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید رووبەڕووی بایرن میونخ دەبێتەوە و تاقیکردنەوەیەکی گەورە دەبێت بۆی.
  • گنابری تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
  • فیلیک راهێنەری بایرن میونخ رایدەگەیەنێت کە سیمۆنی یانەکەی خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرییە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی شاختار دەبێتەوەو نایەوێت بە بێ ئامادەنەبوونی رامۆس زیاتر لە دەست بدات.
  • لە لایەکی ترەوە یانەی شاختار بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 8 یاریزانی لە دەستداوە.
  • هازارد پێش یاری هەڵبژاردەکانیش ناگەڕێتەوە لە مانگی داهاتوو، ئەمەش بەهۆی تازەبوونەوەی پێکانەکەی.
  • یانەی سڤییا لە یاریگای ستامپفۆرد بریدج بە بێ گۆڵ بەرامبەر بە چێڵسی یەکسانبوو.
  • پێش کلاسیکۆ یانەی بەرشەلۆنە 5-1 لە فیرنسڤارۆش دەباتەوە.

ئاس:

  • لە ژێر فشاردا.
  • یانەی ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان بە بێ رامۆس دەستپێدەکات.
  • شاختار دۆنێتسک بە تووشبوونی کۆمەڵێک یاریزانی بە کۆرۆنا دەگاتە مەدرید.
  • یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامێکی نمایشکارانە 5-1 لە یانەی فیرنسڤارۆش دەباتەوە.
  • یانەی سڤییا توانی خاڵێکی گرنگ لە یاریگای چێڵسی بە دەست بهێنێت و 1-1 یەکسانبوو.
  • یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی، پیکێ، لینگلێت، تیرشتیگن و دی یۆنگ نوێ دەکاتەوە.

 

سپۆرت:

  • دەستپێکی بچووک پێش کلاسیکۆ.
  • یانەی بەرشەلۆنە 5-1 لە یانەی فیرنسڤارۆش دەباتەوەو گۆڵەکان فاتی و کۆتینیۆ و پیدری و میسی و دیمبلی تۆماری دەکەن.
  • زیدان بە بێ رامۆس رووبەڕووی شاختار دەبێتەوەو چەندین گومان پێش یاریەکە دروست بووەو یانەکە لە دۆخێکی قورسدایە پێش ئەم یارییە.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید جارێکی تر رووبەڕووی بایرن میونخ دەبێتەوەو سەرەتایەکی قورس بۆ بایرنی پاڵەوان.
  • یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی پیکێ و تیرشتیگن و لینگلێت و دی یۆنگ نوێ دەکاتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • بردنەوەیەکی هاندان.
  • کومانی سەرسوڕهێنەر 5-1 لە یانەی فیرنسڤارۆش دەباتەوە.
  • هەردوو یاریزانی لاو پیدری و فاتی درەوشانەوەو میسی و دیمبلی و کۆتینیۆش گۆڵ دەکەن.
  • جێرارد پیکێ کارتی سوور وەردەگرێت و لە تۆرینۆ ئامادەی یاری یۆڤانتۆس نابێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە گڕێبەستی چوار یاریزانی نوێ کردەوە کە ئەوانیش لینگلێت، پیکێ وتیرشتیگن و دی یۆنگە.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید رووبەڕووی بایرن میونخ دەبێتەوەو سوارێز بە شوێنی تۆڵەسەندنەوە دەگەڕێت.
  • رامۆس ئامادەی یاری شاختار نابێت و بۆ کلاسیکۆ دەمێنێتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this