بە فەرمی بەرشەلۆنە سێ لە باشترین یاریزانەکانی ئامادەی کلاسیکۆ نابن

0
510
بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید

SNN Sport

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سێ یاریزانی بەتوانای ئامادەی یاری کلاسیکۆی رۆژی شەممە نابێت بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید.

بڕیارە شەممە 24/10/2020 یانەی بەرشەلۆنە لە بەردەم یاریگاو هاندەرانیدا لە یاری کلاسیکۆ میوانداری یانەی بەرشەلۆنە بکات و یاریەکە لە کاتژمێر 5:00 ئەنجام دەدرێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە تیرشتیگن، جۆردێ ئەلبا، ئۆمتیتی  ئامادەی یاری کلاسیکۆ نابن، ئەمەش بەهۆی پێکانەوە، کە هەرچەندە ئەلبا پێداگرە و دەیەوێت ئامادە بێت،بەڵام پزیشکەکانی وای دەبینن ئەو یاریزانە بە باشی ئامادە نیە بۆ یاری کلاسیکۆو لە رۆژی پێنجشەممە تاقیکردنەوە بەو یاریزانە دەکرێت دوای راهێنانەکان،دواتر کومان بڕیار لەسەر یاریکردنی ئەو یاریزانە دەدات.

لە یانەی ریاڵ مەدریدیش هەریەکە لە هازارد و ئۆدیگارد ئامادەی یاریەکە نابن، رامۆسیش تا ئێستا نازانرێت ئامادە دەبێت یان نا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this