وردەكاری چۆنیەتی وەگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی داهاتوو لە لایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە ئاشکرا دەکرێت

0
422

SNN- بڕیار محەمەد

ڕۆژی 10ی ئابی ئەمساڵ پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سێ كۆمپانیادا واژوو كرا، بەپێی پڕۆژەكەش لەساڵی داهاتووەوە 500 هەزار تەن گەنم جوتیارانی هەرێم لەلایەن كەرتی تایبەتەوە دەكڕدرێت، ئەمڕۆش لەسەر ئەم پرسە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كۆبوونەوە لە كۆبوونەوەكەدا باسی چۆنیتەی پرۆژەكە و گرینگی پرۆژەكە كراوە حكومەتی هەرێمیش تەواوی پاڵپشتی خۆی بۆ پرژەكە خستۆتە روو.

حسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: پرۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران پڕۆژەیەكی ستراتیژیە، لە قۆناغی یەكەمدا 500 هەزار تەن گەنمی جوتیاران لەلایەن كەرتی تایبەت دەكڕدرێتەوە ‌و بۆ ساڵێك بە هەموو جۆرەكانی، ساوەر، بڕوێش، گەنمە كوتاو بەرهەمەكانی تری لێ دروست دەكرێت، هەروەها هاوردەكردنی هەموو ئەو بەرهەمانەش قەدەغە دەكرێن.

وتیشی “لە ئێستادا دەستكراوە بە ئامادەكارییەكان بۆئەوەی بتوانین لە ساڵی داهاتوو ئەو بڕە گەنمەی دیاركراوە لە جووتیاران وەربگیرێت و كۆمپانیاكانیش لە ئێستادا سەرقاڵی دروستكردنی سایلۆ و ئاشەكان بۆ ئەوەی بتوانن كاتێك گەنمەكانیان وەگرتن راستەوخۆ دەست بە كاركردن بكەن”.

هاوكات پەیامنێری snn لە هەولێر رایگەیاند لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كوردستان یەکێك لە تەوەری كۆبوونەوەكە پەیوەست بووە بە پرسی بە بازاركردنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی داهاتوو لە كۆبوونەوەكەدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەریمی كوردستان بە وردیە باسی پرۆژەكەی بۆ ئامادەبوان كردوە سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت ئەوەیان دووپات كردۆتەوە ئەوان لەگەڵ هەموو جۆرە پرۆژەیەكن كە خزمەت بە جووتیاران بكات و بۆ ئەو پرۆژەیەش تەواوی پشتویانی خۆیان دوپات كردۆتەوە، بەپێی زانیارەكانیش لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر زوو تەواو كردنی ئامادەكارییەكان كراوەتەوە بۆ ئەوەی لە سەرتایی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیاران راستەوخۆ پڕۆژەكە بكەوێتە كار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this