“هەرێم زیانێكی زۆری لە هەناردەی نەوتی عێراق داوە”

0
157

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەدا هەرێم پابەندی رێككەوتنی ئۆپێك نابێت، ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق باس لەوردەكارییەكان هەناردەی نەوت و مەترسییەكانی بەردەوامیی پابەند نەبوونی هەرێم دەكات.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی وزە و نەوت و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو ریككەوتنەی كە لە رێكخراوی ئۆپێك بڕیاری لەسەر دراوە، عێراق بۆی هەیە ڕۆژانە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بكات بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بەڵام دواتر ڕێكخراوی ئۆپێك بڕیاریاریاندا كە رێژەی لە%4 بۆ عێراق كەمبكەنەوە كە دەكاتە ملیۆنێك و 750 بۆ ملیۆنێك و 850 هەزار بەرمیل بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بەڵام هەرێمی كوردستان پابەند نەبوو، دواتر جارێكی دیكە ئۆپێك بڕیاریدا كە دەبێت عێراق ڕێژەی لە%24 كە بۆی دیاریكراوە لە هەناردەكردنی نەوت كەمبكاتەوە بەهەرێمی كوردستانەوە، بەڵام لەمەشدا هەرێمی كوردستان هەر پابەند نەبوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی كوردستان زیانێكی زۆر گەورەی لە هەناردەی نەوتی عێراق داوە، بۆچی؟ لەبەرئەوەی هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، ڕێكخراوی ئۆپێك ئەم 600 هەزار بەرمیل نەوتەی لەسەر عێراق حسابكردووە بەبێ‌ ئەوەی نە لە رێگەی عێراقەوە بفرۆشرێت نە داهاتەكەشی بۆ عێراق دەگەڕێتەوە نە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمیش خەرجدەكرێت.

بەوتەی غالب محەمەد لە ڕێكخراوی ئۆپیكیش ئەو بڕە لەسەر بەرهەمی نەوتی عێراق ئەژمار دەكرێت، بۆیە ئەگەر وردی بكەینەوە ئەو 600 هەزار بەرمیل نەوتەی هەرێم زیانی ملیۆنێك و 600 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراق داوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی وەزە و نەوت و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ڕەفتارەی حكومەتی هەرێم كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا زیاتر دەكات، بۆیە ئەگەر هەرێم چارەسەری ئەم كێشەیە نەكات زۆر گەورە دەبێت و هەرێم ڕووبەڕووی مەترسییەكی جدی دەكاتەوە، چونكە ناكرێت هەرێم نەوت بفرۆشێت و لەسەر عێراق حساب بكرێت بە بێ‌ ئەوەی داهاتەكەی بۆ عێراق بگەڕێتەوە لەو لاشەوە ئۆپێك لە نەوتی هەناردەكراوی عێراق كەمبكاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this