کەشناسی: رێژەی بارانبارین ئەمساڵ کەمترە، بەڵام دوا نەکەوتووە

0
599
بارانبارینى به‌خوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker

SNN- بڕیار محەمەد
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت “رێژەی بارانبارین بە بەروارد بە پار ساڵ كەمی كوردووە، بەڵام بارینبارین دوانەكەوتووە و ئەگەر هەیە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین هەرێم بگرێتەوە.
بژار ئەكرەم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە SNNی رایگەیاند “گەر بەرواردێك لەنێوان ئەمساڵ و پارساڵ بكەین، دەتوانین بڵێین رێژەی بارانبارین ئەمساڵ كەمتر بووە، بەڵام بەو مانایەش نا كە باران دواكەوتووە، چونكە پارساڵ لە 20- 10 بارانبارین دەستیپێكردەوە لە 28ی 10 لە نێو سەنتەری شارەكان دەستیپێكرد” .
وتیشی: “بەپێی پێشبینییەكانی ئێمە ئەم هەفتەیە هیچ شەپۆلێكی باراینبارین بەڕێوە نییە و رەنگە لە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام هەموو پێشبینییەكانیش گۆڕانكارییان بەسەردا دادێت، بۆیە ئێمە زووتر ناتوانین پێشبینییەكان رابگەیەنین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this