لە زانكۆی هەڵەبجە بەشێوەی ئەلیكترۆنی وانە دەخوێندرێت

0
297

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە رایگەیاند، بۆ ئەوەی خوێندكاران ساڵێكی خوێندنیان بە فیڕۆ نەڕوات، لە ئێستادا لە بری خوێندن بە شێوەی ئۆنڵاین، خوێندنیان بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەستپێكردووە، لە ڕۆژی یەك شەممەشەوە دەوامی یەكە ئیدارییەكانی زانكۆ دەستپێدەكاتەوە.

د. مەهاباد كامیل، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: “لە ڕۆژی یەك شەممەوە دەوامی یەكە ئیدارییەكانی سەر بە زانكۆی هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە ئەوەش بە گوێرەی پێداویستی هۆبەكان فەرمانبەران دەوام دەكەن، بەڵام بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندكاران تائێستا هیچ بڕیارێك نییە و ئەو بابەتە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵادایە، بەلام ئێمە دەستمان كردووە بە خوێندنی ئەلیكترۆنی لە سەرجەم بەشەكانی زانكۆ”.

ڕونیشیكردەوە، خوێندنی ئەلیكترۆنی جیاوازە لە خوێندن ئۆنلاین، چونكە لە ئۆنڵایندا دەبوو خوێندكاران لە یەك كاتدا هەموان ئامادە بوونایە بۆ خوێندن لە كاتێكدا بەشێكی خوێندكاران لە گوندە دوورە دەستەكانن خەتی ئینتەرنێتیان نییە گرفتیان بۆ دروست دەبوو، بەڵام خوێندنی ئەلیكترۆنی بە جۆرێكە، مامۆستاكە وانەكە پێشكەش دەكات و لەڕێگەی كۆدێكی تایبەتەوە هەر خوێندكارێك دەتوانێت لە هەركاتێكدا بێت گوێ‌ لەوانەكە بگرێت ئەمەش زیاتر جێگەی ڕەزامەندی خوێندكارانە.

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی ئەو پلانەی دامانناوە لە 20ی ئایار دەستدەكرێت بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان، چونكە ئەگەرێكی زۆر هەیە لە دوای جەژنی رەمەزان خوێندن لە كەمپەسەكان دەستپێبكاتەوە لە ئێستاشدا هیچ خوێندكارێك لە بەشە ناوخۆییەكاندا نین.

د.جیهاد ئیبراهیم، سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: خۆشبەختانە لە ئێستادا دۆخی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنورەكەدا لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە و ڕۆژانە بۆ زیاتر دڵنیایی سامپڵ بەشێوەیەی هەڕەمەكی وەردەگرین و هەموو ئەنجامەكان نێگەتیڤن، بەڵام لە بارەی دەستپێكردنەوەی دەوام ئەوە لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنادایە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this