لێدوانی زیدان لەسەر شکستی یانەکەی بە شاختار

0
804
زیدان لە کۆنگرەکە

SNN Sport

لە دەستپێکیدا لە خولی یانە پاڵەوانەکان، یانەی ریاڵ مەدرید لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم، لە یاریگای دیستیفانۆ میوانداری یانەی شاختاری ئۆکرانی کردوو لە ئەنجامدا یاریەکەی 3-2 پێدۆڕان و تووشی دووەم دۆڕانی لەسەر یەکبوو.

دوای یاریەکە زیدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداری کردوو باسی لە شکستی یانەکەی کردوو خۆی بە بەرپرسی یەکەم زانی.

زیدان لە کۆنگرەکە رایگەیاند:” ئەوەی ئەمڕۆ روویدا بێزارم دەکات، من بەرپرسم لە ئەوەی کە روویداوە،تیپەکەم بەو ئاستە نەبینی  کە دەمویست،دەبێت بزانم چی دەکرێت تا بیکەین بۆ ئەوەی جارێکی تر بەهێزەوە دەست بە بردنەوە بکەینەوە،دەبێت شیکردنەوە بۆ یاریەکەی ئەمڕۆ بکەین، چونکە شەممە بە خێرایی دێت و دەبینین چی روودەدات،هەستێکی خراپم هەیە، ئێمە هەڵەمان کرد گۆڵی یەکەممان لێکرا، متمانەمان نەبوو کاتێک یاریمان دەکرد”.

دواتر وتی:” یاریزانانی یانەکەم شایەنی گەڕانەوەبوون لە گێمی دووەم بۆ ئەنجامی یاریەکە، ئەمشەو شەوێکی خراپ بوو،دەبێت چارەسەر بدۆزینەوە،ئێمە کەمێک لە هەموو شتێکمان کەمبوو، لەسەرووی هەموویانەوە متمانە کە گرنگترینە،من خۆم وا دەبینم کە دەتوانم دۆخەکە پێچەوانە بکەمەوە، یاریزانانیش بە توانا دەردەکەون تا چارەسەر بدۆزنەوە”.

لە کۆتایدا وتی:” من بەرپرسی یەکەم،هیچ شتێکی راستم نەکردووە،ئامادەکاری بۆ یاریەکەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەکی باش دەکەین، ئەوەی گرنگە بە نسبەت ئێمەوە ئارامین،یاریزانەکانم شایەنی ئەوە نین،ئەمڕۆ خۆڵەمێشییە، سبەینێ خۆر هەڵدێت ، ئەمڕۆ ئاڵۆز بوو، من ئەرێنیم، چونکە متمانەم بە تیمەکەم هەیە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this