بەرازیل… پاش تاقیکردنەوەی ڤاکسینێک بۆ کۆرۆنا خۆبەخشێک گیانیلەدەستدا

0
99

SNN

پاشئەوەی هەریەک لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و کۆمپانیای ئیسترازینیکا لە بەرازیل پێکوتەیەکی دژە کۆرۆنایان لەسەر کەسێک تاقیکردەوە، گیانیلەدەستدا.

زانکۆ بەریتانییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “بەردەوامدەبن لە پەرەپێدانی پێکوتەکە و هیچ مەترسییەک لەسەر ڤاکسینەکە نییە بۆ ئەوانەی لەسەر تەختی نەخۆش وەریدەگرن”.

لایەنە بەرپرسەکانی بەرازیل سەرقاڵی ئەوەن بۆیان روون ببێتەوە کە ئایا نەخۆشەکە بەو ڤاکسینە مردووە یاخود بەهۆی کاریگەریی کۆرۆناوە کە خۆی هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە.

کەناڵی سئ ئێن ئێن-ی بەرازیلی بڵاویکردۆتەوە کە قوربانییەکە تەمەنی 28 ساڵە و خەڵکی شاری ریۆ دی جانیرۆ بووە لەو وڵاتە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this