پارێزگاری هەڵەبجە “چاوەڕێی كازمی دەكەین بانگهێشتی بەغدامان بكات”

0
64

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە لە سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڵێنی بە پارێزگاری هەڵەبجەدا كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بانگهێشیان بكات بۆ بەغدا و لەوێ‌ گوێ لەداواكاری و گرفتەكانیان بگرێت، بەڵام تا ئێستا ئەو شاندەی پارێزگای هەڵەبجە ئەو سەردانەیان ئەنجامنەداوە، پارێزگاری هەڵەبجەش دەڵێت :” چاوەڕێی كازمی دەكەین بانگهێشتی بەغدامان بكات و هەركات بڵی وەرن ئامادەین”.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە ئامادەین سەردانی بەغدا بكەین بەڵام كاتێك سەرۆكوەزیرانی عێراق ناڵێت وەرن ئێمە ناتوانین هەر لە خۆمانەوە بڕۆین، لەكاتێكدا وا بڕیاربوو لە سەردانماندا بۆ بەغدا جگە لە سەرۆك وەزیران لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆ و بازرگانی و پلاندانان و دارایی ئاوەدانكردنە و چەند وەزیرێكی دیكە كۆببینەوە و داواكاری و گرفتەكانمان لەگەڵ ئەو وەزیرانەدا بخەینەڕوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێمە چاوەڕێی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەین بانگهێشتمان بكات، بەڵام وادیارە بۆ نەگونجابێت كە بانگهێشتمان بكات بۆ بەغدا، بۆیە گرنگ نییە ئێمە بەتەنها وەك پارێزگای هەڵەبجە بڕۆین یان لەگەڵ هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم بەڵكوو گرنگ ئەوەیە بڕۆینە بەغدا و لەگەڵ سەرۆكوەزیران كۆببینەوە و داواكارییەكانمان ئاراستەیان بكەین”.

وتەكانی پارێزگاری هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە سەرۆك وەزیران لە 11/9/2020 لەكاتی سەردانەكەی بۆ شاری هەڵەبجە بانگهێشتی وەفدێكی پارێزگای هەڵەبجەی كردبوو بۆ بەغدا و بڕیاربوو كە لە 5/10/2020 ئەو شاندەی هەڵەبجە بەرەو بەغدا بەڕێ بكەون، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ ئەنجامدانی سەردانی ئەو وەفدە دیارینەكراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this