ژیلوان له‌ى نێو راپرسی یه‌كێتیی  تۆپی پێی ئاسیایه‌ بۆ باشترینی هه‌فته‌

0
299
ژیلوان حەمەد

SNN Sport

له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی  یانه‌كان بۆ راكابه‌رییه‌كانی  تۆپی پێ  له‌ هه‌موو جیهاندا پاش وه‌ستانی یارییە نێوده‌وڵه‌تییەکان ، ئه‌ستێره‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئاسیا هه‌فته‌یه‌كی تریان له‌ ئاسته‌ دیاره‌كانیان له‌ هه‌ردوو لای یاریگادا پێشكه‌ش كردوو دوو یاریزانی عێراق چوونه‌ نێو راپرسی ئاسیایی،  دوو یاریزانه‌كه‌ش هه‌ر یه‌ك له‌ عه‌لی عه‌دنان یاریزانی ڤانكۆڤر وایت كایس و ژیلوان حه‌مد یاریزانی گۆریكای كرواتییە .

له‌ ئه‌ڵمانیا بۆ یونان و له‌ كرواتیاوه‌ بۆ كه‌ندا ، یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا 10 یاریزانی  له‌ هه‌شت وڵات ی جیاواز دیاری كرد له‌ لیسته‌ هه‌فتانه‌كه‌ی بۆ دیارترین یاریزانانی پیشه‌گه‌ری ئاسیا  له‌ ده‌ره‌وه‌ .

یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا له‌ پێگه‌ی خۆی له‌م هه‌فته‌یدا یاریزانه‌كانی دیاری كرد له‌ میانه‌ی ئه‌و ئاسته‌ی پێشكه‌شیان كردووە  له‌ 13 بۆ 22 تشرینی یه‌كه‌م .

1-    سۆنگ هیونگ – (تۆتنهام ،كۆریای باشور )

2-    كیتۆ هاشیمۆتۆ ( رۆستۆف، ژاپۆن )

3-    كایتلین فۆرد ( ئا‌رسناڵ ، ئوسترالیا )

4-    مایا یۆشیدا (سامپدۆریا ، ژاپۆن )

5-    كه‌ریم ئه‌نساری ( ئیك ئه‌سینا ، ئێران )

6-    عه‌لی عه‌دنان ( ڤانكۆڤر وایت كایس ، عێراق)

7-    سه‌عید عزه‌ الله ( فیجلی ، ئێران)

8-    ئیمیلی ڤان ئیگمۆند ( كچه‌ یاریزان )( ویستهام یونایتد ، ئوسترالیا )

9-    ژیلوان حه‌مه‌د ( گۆریكا ، عێراق )

10-  ریستۆ داون ( ئه‌رمینیا بیلفیلد ، ژاپۆن )

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this