گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
86
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە (22/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • هەموو رۆژێک خراپتر دەبێت.
  • ریاڵ مەدرید 2-3 شاختار.
  • ئابڕووچوونێکی تر لە گێمی یەکەم بە دەستی بەتاڵ، بەڵام لە گێمی دووەم بەرچەکرداێکی بێسوودی هەبوو.
  • مەدرید لە کەوتنێکی گەرمدایە پێش یاری کلاسیکۆ.
  • زیدان:” من بەرپرسیارم لە شکستەکە”.
  • یانەی بایرن میونخ چانس ناداتە ئاتلەتیکۆمەدرید و 4-0 لێی دەباتەوە.
  • لە خولی یۆرۆلیگ ئەمڕۆ سۆسیداد و گراناداو ڤیاریاڵ دەستپێدەکەن.

ئاس:

  • شەرم.
  • ریاڵ مەدرید 2-3 شاختار.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بە شاختار دەدۆڕێت.
  • زیدان:”من بەرپرسم لە شکستەکە،پێویستە یاریزانەکان لە ناو یاریگا چارەسەر بدۆزنەوە”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • خەوی ناخۆش پێش کلاسیکۆ.
  • یانەی ریاڵ مەدرید دەستپێکی لە خولی یانە پاڵەوانەکان بە دۆڕان بوو لە یاریگای خۆی و گێمی یەکەم 3-0 دژی شاختار لە دواوە بوو.
  • لە گێمی دووەم زیدان ئەستێرەکانی بەشداری پێکرد کە بۆ یاری بەرشەلۆنە داینابوون بەڵام بەس نەبوو 3-2 دۆڕا.
  • ئەستێرە لاوەکانی بەرشەلۆنە فاتی و پیدری لە چامپیۆنس لیگ گەشە دەکەن و دەیانەوێت لە کلاسیکۆ یاری بکەن.
  • بایرن میونخ 4-0 لە ئاتلەتیکۆمەدرید دەباتەوە.

سپۆرت:

  • خولی یانە پاڵەوانەکان بێ مانایە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید سێ گۆڵی لە گێمی یەکەم دژی شاختار لێ دەکرێت و ئاستێکی خراپ پێش کلاسیکۆ نیشان دەدات.
  • ناوبژیوانی ڤیدیۆ گۆڵی یەکسانبوونی ریاڵ مەدریدی لە دواساتەکاندا رەتکردەوە.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید گۆڵەکەی 4 گۆڵی لە ئەلیانز ئەرینا دژی بایرن بە خۆوە بینی.
  • مانچستەرسیتی دژی پۆرتۆ گەڕایەوەو 3-1 یاریەکەی لێ بردەوە.
  • ئانسۆ فاتی و پیدری بە پەرۆشن بۆ ئەوەی گرێبەستیان نوێ بکرێتەوەو میندێز گفتوگۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە دەکات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this