
گریانى پزیشكێك به‌هۆى كۆچى دوایی هاوڕێكه‌یه‌وه | فۆتۆ: AP/Manu Fernandez
بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانى مرۆڤایه‌تى دروستكردووه، به‌ڵام به‌رده‌وامى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده ته‌ندروستیانه دروستكردووه كه رۆژانه به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان هه‌یه.
به‌پێى ئاماره‌كان، له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا، له به‌ریتانیا 100 پزیشك و په‌رستار ڤایرۆسه‌كه‌یان له نه‌خۆشه‌كانیان وه‌رگرتووه و به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئه‌مریكا تا ئێستا 9 هه‌زار كارمه‌ندى كه‌رتى ته‌ندروستى تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌ى په‌رستارانى ئه‌مریكا: لانى كه‌م 48 په‌رستار به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات له ئیتالیا كه یه‌كێكى تر له‌و وڵاتانه‌ى كه رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا تێیدا به‌رزه، به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه 100 پزیشك و 30 په‌رستار گيانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌نته‌رى كۆنترۆڵى نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان له‌باره‌ى ئه‌و مهترسیییهى كه رووى له جیهان كردووه چه‌ند ئامارێكى ئاشكراكردووه كه تێیدا هاتووه “20٪ى كۆى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنابوون له ئیسپانیا ئه‌وانه‌ن كه له كه‌رتى ته‌ندروستیدا كارده‌كه‌ن، له ئیتالیا 10٪ى كۆى تووشبووانى كۆرۆنا كارمه‌ندانى كه‌رتى ته‌ندروستین، له ئه‌مریكا تووشبووانى كۆرۆنا له كه‌رتى ته‌ندروستى رێژه‌ى 3٪ پێكده‌هێنن و له چین-یش 3.8٪ى تووشبووانى كۆرۆنا تهندروستكارن”.
رێكخراوى كۆلێژى پزیشكى ئیسپانیا له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به هۆكارى به‌رزى رێژه‌ى تووشبوون و مردن له‌نێو ته‌ندروستكاران دا كردووه و رایگه‌یاندووه: “ماسكى ته‌واوه‌تى نیه بۆ كارمه‌ندان، كاتێكیش كه ماسهكهكان ده‌گه‌نه ده‌ستیان زۆرینه‌یان بهكهڵكنایهن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پشكنین بۆ پزیشك و په‌رستاره‌كان ناكرێت”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه مانوێل كاسكۆس، سه‌رۆكى یه‌كێتى په‌رستارانى ئیسپانیا ده‌ڵێت: “چاوه‌ڕوانى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ین، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌ى پێویست نیه بۆ ته‌ندروستكاران و پشكنینیشیان بۆ ناكرێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17