گۆرگیس وازهێنانی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی راده‌گه‌یەنێت

0
110
جولیان گۆرگیس

SNN Sport

جۆلیا گۆرگیس یاریزانی تێنسی سه‌ر زه‌وی ئه‌ڵمانی پاش كاروانێكی پڕ له‌ نازناوه‌كان له‌ ركابه‌رییه‌كانی  تاك و جووتی تێنس، بڕیاریدا وازبهێنێت.

له‌ نامه‌ی وازهێنانی گۆرگیس  كه‌ له‌ ده‌زگاكانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایتیه‌كان بڵاویكرده‌وه‌ وتی:” سوپاس بۆ ئه‌و هه‌مووه‌ی كه‌ پێتبه‌خشیم ، بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ دڵمدا ده‌بێ “.

هه‌روه‌ها وتی:” هه‌میشه‌ ده‌مزانی كه‌ كاتێك گونجاوه‌ بۆماڵئاواییكردن لێت و ئه‌وه‌تا ئه‌و چركه‌یه‌ هاتووه‌ “.

گۆرگیسی ته‌مه‌ن (31 ) ساڵ له‌ ماوه‌ی كاروانه‌كه‌یدا  حه‌وت نازناوی له‌ ركابه‌رییه‌كانی تاك و پێنج نازناوی له‌ ركابه‌رییه‌كانی جووتدا به‌ده‌ستهێناوه‌ .

ئەو كچه‌ یاریزانه‌ دوایین یاری خۆی لە پاڵه‌وانێتیی كراوه‌ی فه‌ره‌نسا بوو له‌ قۆناغی دووه‌مدا ماڵئاوایی كرد پاش شكستهێنانی  له‌ به‌رامبه‌ر لۆرا سیگمۆندی هاونیشمانی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this