رائول شوێنی زیدان دەگرێتەوە

0
148
رائول و زیدان

SNN Sport

کەناڵی تەلەڤزیۆنی TVE |ی ئیسپانی لە نوێترین هەواڵدا رایدەگەیەنێت، رائول گۆنزالێس ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید شوێنی زیدان دەگرێتەوەو یانەکە کۆتا دەرفەتی بە راهێنەرە فەرەنسیەکە داوە.

دوای دوو شکستی لەسەر یەک بەرامبەر بە یانەکانی قادش لە خولی ئیسپانیاو شاختار لە خولی یانە پاڵەوانەکان، دەنگۆی دوورخستنەوەی زیدان سەرهەڵدەدات و شەوی رابردووش فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکە سەردانی ژووری جلگۆڕینی کردووە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوە بەهێزەی ئیسپانیا، داهاتووی زیدان پەیوەستە بە یاری کلاسیکۆی رۆژی شەممەوە، لە ئەگەری دۆڕان لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بە بەرشەلۆنە، ئەوان رائول گۆنزالێس راهێنەری تیپی دووەمی یانەکە، (ریاڵ مەدرید کاستیا)، شوێنی زیدان دەگرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو زیدان پاش شکستەکەی شاختار لە بەردەم یاریگاو هاندەرانی 3-2، لە کۆنگرەکە رایگەیاند، ئەم دۆخەی کە ئێستا لە یانەکە بوونی هەیە، دەیگۆڕێت بە دۆخێکی باشتر.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this