داوا دەکرێت دۆلارێک لە داهاتی هەر زیارەتکارێکی کەربەلا بۆ پارێزگاکە تەرخانبکرێت

0
89

SNN

نوسەیف جاسم ئەلخیتابی، پارێزگاری کەربەلا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا داوای کردووە پلانی داهاتی زیارەتکارانی پارێزگاکە کارا بکرێت، بە جۆرێک، یەک دۆلار لە داهاتی زیارەتکاران، وەکو داهات لە بودجەی پارێزگاکە تەرخانبکرێت.

خیتابی لە لێدوانەکەیدا هەروەها باسی لەوە کردووە کە پێویستە پشکی پارێزگای کەربەلا لە بودجەدا زیاد بکرێت، کە هاوتا بێت لەگەڵ ژمارەی ئەو زیارەتکارانەی ساڵانە پێشوازییان لێ دەکەن.

پارێزگاری کەربەلا دەشڵێت، پێویستیان بە بودجەی کارپێکردنە، کە لە 50 ملیار دینار کەمتر نەبێت و، بتوانن پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابووری پێ تەواوبکەن.

لە کەربەلا مەزاری هەردوو ئیمام حوسەین و عەباسی لێیە، ساڵانە بە ملیۆنان شیعەمەزهەب لە عێراق، ئێران، پاکستان و ئەفغانستان و هەندێک وڵاتی کەنداو لە بۆنەکاندا سەردانیان دەکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this