بافڵ تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی کۆبووەوە

0
93

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەکەم، بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا شاڵاو عەلی عەسکەری لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن پرۆژەی نوێکردنەوەو رێکخستنەوەی رێکخستنەکانی یەکێتی روونکردەوەو ئاماژەی بە پرۆژەو میکانیزمی نوێکرد بۆ پێداچوونەوە بە ھەیکەلی ئۆرگانەکان لەسەرئاستی مەڵبەند و کۆمیتە بەشێوەک رێکخستنی یەکێتی لە ئاست قۆناغەکەو خزمەتکردنی زیاتری خەڵک بێت.

پاشان جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی لە راپۆرتێکدا لەسەر بەرنامەی کاریان ھەڵوێستەی کرد و ئاماژەیدا بەوەی لەدوای کۆنگرەی نوێبوونەوە مەڵبەندێکی نوێ ھەیەو بە بەرنامەی نوێوە خزمەت دەکەین و ھەموو ھەوڵێکمان بۆ ئەوەیە کەموکوڕییەکان و گرفتەکان رابردوو چارەسەربکەین و مەڵبەندی سلێمانی بەفعلی بکەینەوە مەڵبەندی خەڵک .

ھەر لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پرس و گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و سیاسەتی یەکێتی بۆ کۆی ھاوکێشەکان خستەڕوو.

لەبارەی سیاسیەتی نوێی یەکێتی بۆ کاری رێکخراوەیی و پێداچوونەوە بەکۆی جومگەکان و ئاڕاستەسیاسی و خزمەتگوزارییەکان ھاوسەرۆک دووپاتی لەسیاسەتێکی نوێ کردەوە بۆ بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی ئۆرگانەکان و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک لەوڕووەوە تەئکیدیکردەوە رێکخستنەکانی یەکێتی بڕبڕەی ئەو نوێبوونەوەن و رایسپاردن کە کادری یەکێتی ئەبێت کادری بەرپرسیارو نەوعی و خزمەتکار بێت و یەکێتی بێت بۆ خزمەتکردن و ئاوەدانی و رایگەیاند چیتر رێگەنادرێت بەناوی یەکێتییەوە کادرو لێپرسراو لەسەر ئاستی حزبی و حکومی یەکێتی بۆ مەرامی شەخسی بەکاربێنێت بۆیە پێویستە کادری یەکێتی و نوێنەرەکانمان لەحکومەتدا خزمەتکاری راستەقینەی ھاووڵاتی بن و بەرپرسیاربن بەرامبەر داوکاری و خواستەکانیان و لەسەر ئاستی ئۆرگانەکانیش ئەبێت مەڵبەندو کۆمیتەکان ماڵی ھەموو لایەک بێت و بەبێ بیرکردنەوەی حزبی بەدەم داواکارییەکانیانەوە بچن و ببنەپارێزەری جێبەجێکردنی خواستەکانیان .

بۆ سلێمانیش بافڵ تاڵەبانی تەئکیدیکردەوە سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی زیاتردەبێت و نوێنەرەکانیشمان لەحکومەتی خۆجێیی راسپاردووە بەگڕوتینێکی نوێوە خزمەتبکەن و کەمتەرخەمی لەھیچ کەسێک لەبەرامبەر خزمەتکردنی سلێمانی قبوڵناکرێت و ئیتر لەمەودواش سیاسیەتی پاداشت و سزا پەیڕەودەکەین و کەسی شیاو سەرکەوتوو دەھێنینە پێشەوە.

دواتر لە گفتوگۆیەکی ھەڤاڵانە بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لەپێناو گەشەپێدانی ئۆرگانەکان و یەکێتی ناو یەکێتی و زیاترخزمەتکردنی خەڵک و راشکاوانە بۆچوونەکان خرانەڕوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this