“کلینیکی علی ناجی پێشکەوتووترینە لەسەر ئاستی هەموو عێراق”

0
194

SNN-هەڵکەوت سەروەت

دکتۆر سەرخێڵ ئاراز بەڕێوەبەری کلینیکی علی ناجی بە SNNی راگەیاند: کلینەکەکەیان باشترین و پێشکەوتووترینە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.
دکتۆر سەرخێڵ وتی: لەئێستا چەندین جۆر پشکنین لە علی ناجی دەکرێت و چارەسەریش بەبێ بەرامبەر دەدرێت بەو نەخۆشانەی کە باری تەندروستیان جێگیرە.
ناوبراو دەربارەی پشکنینی مامۆستایان و خوێندکاران لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی بەبێ بەرامبەر روونی کردەوە کە لە کلینیکەکەیان هەر کەسێک پێشتریش پشتگیری فەرمانگەکەی هێنابێت ئەوا بێبەرامبەر پشکنینمان بۆ کردووە و ئێستاش کارەکانمان بەو شێوەیە بەڕێوەدەبرێت.
درەبارەی منداڵانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دکتۆر سەرخێڵ وتی: “منداڵان لە خوار تەمەن 10 ساڵەوە پێویستیان بە پشکنینی ڤایرۆسەکە نییە و تائێستا کاریگەری ڤایرۆسەکە لەسەر منداڵان زۆر کەمە و هەندێک مندڵ رۆژێک یان دوو رۆژ نیشانەکانیان دەبێت کە زیاتر وەک پەتایەک دەردەکەوێت و دواتر ئاسایی دەبنەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this