“گلدانەوەی ئاو لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە مەترسی بۆ سەر هەرێم دروستکردووە”

0
84

SNNـ بڕیار محەمەد

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت تورکیا و ئێران مەترسییان بۆ سەر ئاوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دروستکردووە.

محەمەد ئەمین، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: ساڵانە هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا بەهۆی گڵدانەوەی ئاو مەترسی زۆر دروستدەکەن، بۆ چارەسەری ئەو کێشانەش پێویستە شاندێکی هونەری و حکومی عێراق و هەرێم سەردانی ئەو وڵاتانە بکەن بۆ چارەسەرکردنی  ئەو کێشانە.

وتیشی: لەراستیدا کاتێک شاندەکان بەشداری لە کۆنفراس و کۆبوونەوەی وڵاتان دەکەن تەنها سەردانێکی تەشریفاتییە، چونکە لەو شوێنانە بەوردی باسی کێشەکان ناکرێت و بۆیە پێویست دەکات مەترسیەکانی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری دیجلە و  رووباری سیروان بەهەند وەربگیرێت، چونکە هەموو ساڵێک لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانی جووتیاران، ئاو دەگیردرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this