ره‌عد حه‌مودی كورسی خۆی  بۆ كۆمه‌ڵه‌ی گشتی  لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق مسۆگه‌ر كرد

0
76
رەعد حەمودی

SNN Sport

ئه‌نجامه‌كانی  كۆنگره‌ی هه‌ڵبژاردنی ته‌واوكاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پسپۆران له‌ كۆمه‌ڵه‌ی گشتی  له‌ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق به‌ بردنه‌وه‌ی ره‌عد حەمودی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌باح كینانی زۆرترین ده‌نگی هێنا.

له‌ كۆنگره‌كه‌دا ره‌عد حه‌مودی و سه‌باح كینانی هه‌ریه‌كه‌و‌ 16 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی  له‌ هۆتێل شیراتۆن به‌رێوه‌چوو.

هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌كان بە ده‌ستهێنانی هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رمه‌د عه‌بدلاله به‌ كۆی 15 ده‌نگ و تارق عه‌بدولڕه‌حمان به‌ 14 ده‌نگ و فه‌لاح حه‌سه‌ن به‌ 13 ده‌نگ له‌ سه‌ر یه‌كێتییه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان مسته‌فا جه‌بار 14 ده‌نگ و زافر عه‌بدولامیر 13 ده‌نگ و له‌ ره‌گه‌زی مێ فاتمە سه‌عد 14 ده‌نگ و ئیقبال عه‌بدولحسین 13 ده‌نگ و وه‌لا‌و تاریق 13 ده‌نگیان به‌ ده‌ستهێنا .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this