هاووڵاتیانی ئیمارات بەبێ ڤیزە سەردانی ئیسرائیل دەکەن

0
122

SNN

پاش واژووکردنی رێککەوتنامەی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و ئیمارات، لە بوارەکانی بازرگانی و گەشتیاری و گۆڕینەوەی زانیاری، لە ئێستادا هاووڵاتیانی ئیمارات دەتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی وڵاتی ئیسرائیل بکەن و بە پێچەوانەشەوە.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوی ئیمارات بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە “ھاووڵاتیانی ئیمارات دەتوانن بەبێ ڤیزە تا 90 ڕۆژ سەردانی ئیسرائیل بکەن”.

رێکەوتنی ھەڵگرتنی ڤیزە لە نێوان ئیسرائیل و ئیمارات لە 20ی ئەیلوول ئەنجامدرابوو. ھاوکات رێکەوتنی “ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان” لە نێوان ھەردوو وڵات لە 15ی ئەیلوول لە کۆشکی سپی واژوو کرابوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this