هه‌ردوو یانه‌ی سۆلاڤ و خاك به‌شدای له‌ پاڵه‌وانێتیی نیشانە شكاندنی عێراق ده‌كه‌ن

0
51
دیمەنێک لەپاڵەوانێتیی نیشانە شکاندن

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

 وا بریاره‌ ئەمڕۆ هەینی ( 23-10-2020 )له‌ شاری به‌غدا پاڵه‌وانێتیی نیشانە شكاندنی یانه‌كانی عێراق بۆ پێشكه‌وتووانی كچان و كوڕان به‌رێوه‌بچێت ، هه‌ردوو یانه‌ی سوڵاڤ و خاكی  شاری كه‌ركوك به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن .

شاخه‌وان غەفور راهێنه‌ر و یاریزانی تیپی نیشانە شكاندنی یانه‌ی خاك سه‌باره‌ت پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ و به‌شداری كردنیان وتی:”پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ رۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری به‌غداد ده‌ستپێده‌كات و بۆ كوڕان و كچانه‌ ، و هه‌ردوو یانه‌ی سۆلاڤ و خاك  به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن”.

وتیشی:” ماوه‌یه‌ك له‌ هۆڵی نیشانەشكاندنی كه‌ركوك ده‌ستمان بە راهێنان كردووه‌ به‌ هیوای بتوانین روویه‌كی باشی نیشانەشكاندنی كه‌ركوك  پێشكه‌ش بكه‌ین “.

هه‌روه‌ها وتی:” قه‌یرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری زۆریان هه‌بووه‌ له‌ سەر ئاماده‌كارییه‌كانمان ، وه‌كو یانه‌ی سۆلاڤ تیپی كچانیشمان هه‌یه‌ ، به‌ڵام به‌ هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ تیپی كچان به‌شداری ناكه‌ن”.

شاخه‌وان غه‌فوور ئه‌وه‌شی خسته‌ روو”: نیشانەشكاندنی كه‌ركوك له‌ سه‌ر ئاستی كوردستان ئه‌نجامی دیاری هه‌یه‌ و لە سه‌ر ئاستی عێراق هیوامان بە ئه‌نجامی باشه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی یاریه‌كه‌ رۆڵیان له‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌بێت “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this