سامان حسێن “چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی داراین له‌سه‌ر شایسته‌ی كه‌مئه‌ندامان”

0
216

SNN

سامان حسێن سكرتێری یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ SNN رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆبوینه‌وه‌ و ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر دیارنه‌مانی هاوكاری ساڵێكی كه‌مئه‌ندامانه‌ له‌ مانگی 10ی 2019 بۆ مانگی 9ی 2020.

ناوبراو دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ یاداشتێك له‌ رێگه‌ی وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش به‌ وه‌زیری دارایی ده‌كرێت و تێیدا باسی هاوكاری كه‌مئه‌ندامان و جێگه‌كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان له‌نێو یاسای چاكسازی و دیاریكردنی چاره‌نوسی ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی كه‌ له‌ 12 مانگی رابردوودا كۆچی دواییان كردووه‌.

جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ كاردانه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌یان به‌نده‌ له‌سه‌ر وه‌ڵامی وه‌زاره‌ت و وه‌زیری دارایی و هیوادارین له‌ زووترین كاتدا كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیان كرد و تیایدا ئاشكرایان كرد كه‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی مووچه‌ی هاوكاری یه‌ك ساڵی كه‌مئه‌ندامان راگیراوه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this