پوتین “هیچ زانیارییه‌كم نییه‌ له‌ باره‌ی پاوانخوازی سه‌رۆكی توركیا”

0
58

SNN

له‌ مونته‌دای “ڤاڵدای” بۆ گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی، ڤالادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا وتی:” هیچ زانیارییه‌كه‌م له‌ باره‌ی نیازی ئه‌ردۆغان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی سنووری ئیمپراتۆریای عوسمانی بوون، نییه‌، ده‌توانن ئه‌و پرسیاره‌ له‌ خۆی بكه‌ن، بزانن ئایا مه‌به‌ستێكی له‌و جۆره‌ی هه‌یه‌ یان نیه‌تی”.

ئاماژەی بەوەشکرد “رووسیا له‌ ده‌ركه‌وتنی هه‌ر ناكۆكییه‌ك له‌ نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره‌ ناترسێت. ئێمه‌ له‌ پێگه‌ی ترسدا نین. هیچ شتێك نامانترسێنێت”، له‌ باره‌ی ناكۆكی فه‌ره‌نسا و توركیا سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی هه‌رێمی “ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ”، سه‌رۆكی رووسیا وتی: “ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك و هه‌رگیز ناكۆكی و پێكدادانی نێوان وڵاتان ناقۆزینه‌وه‌ بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this