وتەبێژی هێزەکانی حەفتا “دەستمانکردووە بەڕێکخستنەوەی لیواکانمان و گۆڕانکاری دەکەین”

0
63

SNN- هەڵکەوت سەروەت

عەمید ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەکانی حەفتا بە SNNی ڕایگەیاند: دەستمانکردووە بە ڕێکخستنەوە و گۆڕانکاری لە لیواکانی هێزەکانمان و لەماوەی داهاتوودا هەموو یەکەکانمان لە 16 لیوادا کۆدەبێتەوە.

ناوبراو وتیشی “تائێستا هەنگاوی جدی نەنراوە بۆ یەکگرتنی هێزەکانمان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا”، عەمید ئەحمەد لەسەر دەنگۆی هەبوونی کێشە لەنێو لیوایەکی هێزەکانی 70 وتی “هیچ ڕووداوێکی لەو شێوەیە لەنێو هێزەکانمان بوونی نەبووە و ئاگاداری هیچ دەنگۆیەکیش نەبووە لەو بارەیەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this