ئەمریکا پێدانی ڤیزەی بە تورکیا راگرت

0
69

SNN

ئەمڕۆ هەینی، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەتورکیا رایگەیاند: بەشێوەیەکی کاتی خزمەتگوزاری ڤیزایان لە باڵیۆزخانەکەیان راگرتووە، پێدانی ڤیزەی هەڵپەسارد و هۆکارەکەی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە مەترسی هێرشی تیرۆرستی و رفاندنی ستافی باڵیۆزخانەکەیان لەسەرە.

راشیگەیاندووە: زانیارییان پێگەیشتوە هێرشی تیرۆرستی دەکرێتە سەریان و هاووڵاتیانی وڵاتەکەیان دەڕفێنن، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەتورکیا، وادەی کردنەوەی خزمەتگوزارییەکەی رانەگەیاند، بەڵام جەختیکردەوە کە بڕیارەکە کاتییە و دەستپێدەکەنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this