لە سنووری ڕانیە گورگ پەلاماری دوو منداڵ و ژنێک دەدات

0
99
SNN-محەمەد مستەفا
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە دۆڵی شاورێی سنووری قەزای ڕانیە بەهۆی پەلاماری گورگەوە سێ کەس برینداربوون .
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند : ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوڵی شاوڕێی قەزای رانیە گورگ پەلاماری دایکێک و دوو منداڵەکەی داوە برینداری کردوون .
وتیشی ” لە کاتی رووداوەکە کوڕێکی ئەو ژنەی کە گورگ پەلاماری داون تەقەی لە گورگەکە کردووە و لەو کاتەدا فیشەکێک بەر خۆی کەوتووە”.
باسی لەوەشکرد: بەهۆی ئەو رووداوە 4 کەسی ئەو خێزانە برینداربوون و لە ئێستادا لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕانیە چارەسەریان بۆ کراوه و باری تەندروستیان جێگیرە .
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this