عێراق سێ مانگ جارێک پێداچوونەوە بە رێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەوروپا دەکات

0
75

SNN

مستەفا کازمی دوای گەڕانەوەی بۆ بەغدا رایگەیاند، بڕیاریداوە هەموو سێ مانگ جارێک پێداچوونەوە بە رێککەوتنەکانی لەگەڵ فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا بکات.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕایەوە بەغدا و بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، لەسەردانەکەیاندا بۆ وڵاتانی ئەوروپا ژمارەیەک رێککەوتنامەیان واژۆکردوە لەبوارەکانی ئابووری، ئەمنی و کلتوری، بۆیە داوای لە وەزارەتی دەرەوە کردوە چاودێری رێککەوتنەکان بکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی ئەو هەنگاوانەی چاکسازین کە حکومەتی عێراق دەستیپێکردوە و بڕیاردراوە هەموو سێ مانگ جارێک هەڵسەنگاندن بۆ چاکسازی لەدامەزراوە داراییەکان و  ئەو رێککەوتنانە بکرێت کەلەگەڵ وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا واژۆکراون.

لە چەند رۆژی رابردوودا کازمی بە سەردانێک لە وڵاتانی ئەوروپابوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this