ئه‌نجام  و مێژووی یارییه‌كانی كلاسیكۆی زه‌وی

0
699
کلاسیکۆ

SNN Sport

ئەمڕۆ (شه‌ممه‌ 24-10-2020) یانه‌ی ریاڵ مەدرید له‌ سه‌ر یاریگای (كامپ نۆ) ده‌بێته‌ میوانی ركابه‌ره‌ سەرسەختەکەی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌  له‌ لوتكه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیاو یاریەکە لە کاتژمێر 5:00 ئەنجام دەدرێت.

یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌  له‌ ئێستادا له‌ پله‌ی نۆیه‌مدایه‌ له‌ خشته‌ی ریزبه‌ندی خولی ئیسپانی به‌ كۆی 7 خاڵ ، له‌ به‌رامبه‌ردا ریاڵ مه‌درید  له‌ ریزبه‌ندی سێیه‌مدایه‌ به‌ كۆی 10 خاڵ ، به‌ڵام به‌رشه‌لۆنە دوو یاری دواخراوی هه‌یه‌ و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یه‌ك یاری.

هه‌ردوو تیپ ده‌چنه‌ نێو كلاسیكۆی چاوه‌ڕوان كراوی ئیسپانیا و یه‌ك ئامانجیان هه‌یه‌ ، بردنه‌وه‌ی 3 خاڵی یاریه‌كه‌ به‌ تێروانین بۆ ئەو دۆخه‌ی هه‌ردوو یانه‌ تیایدا تێده‌په‌رن ، به‌رشەلۆنه‌ له‌ گه‌ڕی رابردوو له‌ به‌رامبه‌ر خیتافی شكستی هێنا و ریاڵ مدریدیش له‌ به‌رامبه‌ر قادش.

یانه‌ی ریاڵ مدرید رووبه‌ڕووی  ركابه‌ره‌كه‌ی بەر‌شەلۆنه‌ 180جار بووەته‌وه‌ له‌ خولی ئیسپانیدا ، ریاڵ مه‌درید له‌ 73 یاری براوه‌ بووه‌ و له‌ 72 یاریدا دۆڕاوه‌ و هه‌ردوو تیپ له‌ 35 یاریدا یه‌كسان بوون.

یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ تۆماركردنی 288 گۆڵ، ئه‌مه‌ش ژماره‌ی گۆڵ تۆماركردنی به‌رشەلۆنه‌یه‌ ،  لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بەرشەلۆنه‌ به‌ گۆڵكاری مێژووی كلاسیكۆی هه‌ردوو تیپ له‌ لیگادا  ئه‌ژمار ده‌كرێت  به‌ كۆی 18 گۆڵ.

سه‌رباری باڵاده‌ستی ریاڵ مه‌درید له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ راسته‌وخۆكاندا ، به‌ڵام له‌ دوایین 10 ساڵی رابردوو تەنیا پێنج جار براوه‌ بووه‌ له‌ كۆی 20 رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا و هه‌ردوو تیپ له‌  پێنج رووبه‌روڕبوونه‌وه‌دا یه‌كسان بوون .

‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ بردنه‌وه‌ی دوایین یاری له‌ لیگادا له‌ وه‌رزی رابردوودا  به‌ دوو گۆڵی خاوێن كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ وه‌رزی 2015-2016ه‌وه‌ .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this