گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ  شەممە 24/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
69
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (24/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • کلاسیکۆی هیواو ئاواتەکان.
  • بەرشەلۆنە- ریاڵ مەدرید 5:00.
  • بەرشەلۆنەی کومان دەیەوێت پرۆژەی نوێی ببەستێتەوە بە بردنەوەیەکی رازیکەر بەسەر ریاڵ مەدرید لە کامپ نۆ کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هیچ هاندەرێک ئامادە نابێت.
  • راهێنەرەکە بە پێکهاتەیەکی زێڕین کە پێکهاتووە لە میسی و ئانسۆ فاتی، دەیەوێت لە سەرەتاوە دەست بە سەر یاریەکەدا بگرێت.
  • زیدان کۆتا یاری و کۆتا کاتی خۆی بە کار دەهێنێت.

ئاس:

  • لەسەروو گرکانەکەوە.
  • یەکەم کلاسیکۆ بە بێ ئامادەبوونی هاندەر،لە ماوەی قەیرانێکی دامەزراوەیی لە ناوخۆی بەرشەلۆنەو وەرزش لە مەدرید.
  • پیکێ هێرشدەکاتە سەر بارتۆمیۆ بەهۆی شێوازی هەڵسوکەوتی لەگەڵ میسی.
  • سێرجیۆ رامۆس و جۆردێ ئەلبا لە کاتی پێویستدا دەگەن بە یاریەکە.
  • کومان:”رامۆس یاریزانێکی گرنگە،لەوانەیە کاریگەری لەسەر یاریەکە هەبێت.
  • زیدان:” شتی ناشرین وتراوە، بەڵام من رەخنەم لەخۆم گرتووە بۆ باشتربوون”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • کلاسیکۆی ئەمجارە کەمتر بە کلاسیکۆ دەچێت.
  • بەرشەلۆنە-ریاڵ مەدرید 5:00.
  • یەکەمجارە لە مێژوودا یاری کلاسیکۆ بە بێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوە دەچێت.
  • زیدان دوای سەرەتایەکی خراپ لە وەرزەکە و دۆڕانی بە ئەنجامێکی کوشندە لەوانەیە سەر لە ئێوارە سەری بکات بە قوڕدا.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە سەرکردایەتی کومان پرۆژەکەی بەهێزتر بکات و بردنەوە تۆماربکات.
  • یانەی بەرشەلۆنەی باسکە بە ئەنجامی 79 بە 72 لە ریاڵ مەدرید دەباتەوە.

مارکا:

  • فشار لە دۆخی ئاسایی نوێ.
  • ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە دۆخێکی هەستیاردا رووبەڕووی یەکدەبنەوە لە یەکەم یاری خۆیاندا لە کلاسیکۆ بە بێ ئامادەبوونی هاندەران.
  • رامۆس لە کاتێکی گونجاودا چاکدەبێتەوە لە پێکان و جۆردێ ئەلباش دەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this